|
انجمن سبز چیا
|
||
ژینگه پارێزانی ئازیز‌و خۆشه‌ویستانی چیا، سپاس له سه‌ردانتان
ئێمه مه‌نزڵمان گواستوه‌ته‌وه بۆ بنه ده‌وه‌نێک خوارتر؛
ئاگره‌کانی ۷ی گه‌لاوێژ:
۱۵۹: کێفه‌کانی بایه‌وه (۲ جار)
۱۶۰: تازاوای سه‌وڵاوا
۱۶۱: لای ئاوایی ساوجی
۱۶۲: نزیک ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوڵه
۱۶۳: کێفه‌کانی ئاوایی گوێزه کوێره
۱۶۴: کێفه‌کانی ئاوایی گاگل
۱۶۵: کێفه‌کانی ئاوایی ساوجی (بۆ جاری دوه‌م)
شار‌و دێهاتمان بۆنی دووکه‌ڵی لێ دێت و
هیچ ئاسۆیه‌کیشمان لێوه دیار نیه!
ئاگره‌کانی 5 و 6ی گه‌لاوێژ:
151: پشت گه‌ڕه‌کی چوارباخ
152: نزیک ئاوایی بایه‌وه
153: نزیک زانکۆی په‌یام نوور
154: نزیک ئاوایی بایه‌وه (لایه‌کی تری)
155: سمایله‌ی هه‌نجیران
156: نزیک ئاوایی بایه‌وه (6 ه‌م)
157: نزیک ئاوایی له‌نجاوا
158: لای ئاڵمانه
148. نزیک ئاوایی ڕه‌شه‌دێ
149. سه‌یرانگای مه‌ڵاقووبی
150. کێفه‌کانی ئاوایی هه‌نجیران
ئاگره‌کانی 3ی گه‌لاوێژ؛
144. کێفه‌کانی ئاوایی هه‌نجیران
145. لای ئاوایی باشماخ
146. نزیک ئاوایی جه‌ژنیاوا
147. کێفه‌کانی ئاوایی ده‌ره‌وه‌ران
133. نزیک ئاوایی نێ
134. ته‌په بازرگان
135. سێڕای نێ
136. لای ته‌رخاناوا
ئاگره‌کانی 1 و 2ی گه‌لاوێژ؛
137. ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ساوجی
138. نزیک ئاوایی ڕه‌زاوی سه‌وڵاوا
139. کووره‌ی مووسه‌وی مه‌ریوان
140. کێفه‌کانی ئاوایی بایه‌وه
141. کێفه‌کانی ئاوایی مڕانه
142. پشت زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان
143. نزیک دووڕوه‌ی سه‌وڵاوا
ئێمه ئاگرمان ڕچاندوه بۆ په‌رژینی مانه‌وه‌مان
ئاگر ئێجگار ساردتره له گوڕی هه‌ڵوێستی ئێمه
ئاگره‌کانی ۲۹ی پووشپه‌ڕ؛
۱۳۰. ۲۹ی پووشپه‌ڕ: نزیک ئاوایی نێ
۱۳۱. ۲۹ی پووشپه‌ڕ: ژوور به‌رده‌بووکه‌کانه‌وه، نزیک ئاوایی ساوا
۱۳۲. ۲۹ی پووشپه‌ڕ: نزیک ئاوایی چاوگ
ئاگره‌کانی 28ی پووشپه‌ڕ؛
125. 28ی پووشپه‌ڕ: کێفێک له ته‌نیشت ئاوایی نێ
126. 28ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی کۆساڵان
127. 28ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی سه‌وڵاوا
128. 28ی پووشپه‌ڕ: پشت پادگانی مه‌ریوان
129. 28ی پووشپه‌ڕ: نێوان ئاواییه‌کانی ساوجی و کیکن
ئاگره‌کانی 27ی پووشپه‌ڕ؛
122. 27ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی باشماخ
123. 27ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی کیکن
124. 27ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی چاوگ
تا ئێستا زیاتر له 7000هکتار دارستان سووتاوه!!!
به پێی به‌راوردی کارناسانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، ته‌نها له ئه‌مساڵدا، تا ئێستا زیاتر له 7000 هکتار له دارستانه‌کانی مه‌ریوان سووتاوه!!!
خوێنه‌ر خۆی قه‌زاوه‌ت بکات؛ ئه‌مه تراژدی نیه؟؟؟
ئاوره‌کانی 26ی پوشپه‌ڕ؛
118. 26ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی دگاگا
119. 26ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ری چاوگ
120. 26ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی کیکن
121. 26ی پووشپه‌ڕ: پشت گه‌ڕه‌کی چوارباخی مه‌ریوان (2 جار)
دارستانه‌کانی مه‌ریوان ئاگر ناگرێت، ئاگر ده‌درێت
ئاماری ته‌نها ڕۆژی هه‌ینی 25ی پووشپه‌ڕ؛
110. 25ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی سه‌ردۆش
111. 25ی پووشپه‌ڕ: پشت گه‌ڕه‌کی تازاوای مه‌ریوان
112. 25ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی ده‌ره‌تفێ
113. 25ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی مووسک
114. 25ی پووشپه‌ڕ: کێفی میراجی
115. 25ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی بایه‌وه
116. 25ی پووشپه‌ڕ: کێفه‌کانی ئاوایی دگاگا
117. 25ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی کیکن
له چیاوه بۆ ویژدانه خه‌به‌ره‌کانی دنیا
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر خه‌ریکه روو ده‌دات
بۆ ئاگاداری به هه‌زاران هه‌زار هکتار له دارستانه‌کانی مه‌ریوان به‌رده‌وام خه‌ریکه ئه‌سووتێ،به هه‌زاران هه‌زار گیانله‌به‌ری گه‌وره و بچووک له ناو ده‌چێت ده‌یان و سه‌دان جۆری گیا و جۆری دار و شتی تر هه‌ر چرکه و کاتژمێرێک له ناو ده‌چێت.
تـکاتـان لـێ ئـه‌کـه‌یـن، تـکاتـان لـێ ئـه‌کـه‌یـن
ئه‌مه کاره‌ساتێکی ویژدان هه‌ژێنه
ئه‌مه قه‌ومانێکی مێژووییه
به‌ڕاستی ئه‌م تراژدیه ئاستی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئه‌هێنێته خوارێ،خاڵێکی چه‌په‌ڵه له داوێنی مێژووی مرۆڤایه‌تی.
ده‌نگی نزمی ئێمه ناگاته گوێی جیهانیان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌مترین به‌رپرسیاره‌تی ده‌گرنه ئه‌ستۆ،بۆ له ناوچوونی دارستانه‌که‌نی نیشتمانی قه‌ڵاچۆکراو
نیشتمانی دووکه‌ڵ
نیشتمانی خۆڵه‌مێش
نیشتمانی زه‌ڕنه‌قووته سووتاوه‌کان
تکایه ده‌نگی خۆتان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه
ئێمه وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان ڕایده‌گه‌یه‌نین که، که‌م ده‌سه‌ڵاتین له ئاست ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره دڵته‌زێنه‌دا.
سروشت دایکی سه‌ره‌تایی و دوایین په‌ناگای ئێمه بوه
تکاتان لێ ئه‌که‌ین با ئیتر سووتانی لانکه‌مان به چاوی خۆمان نه‌بینین.
ئاماری ئاگره‌کانی ڕۆژانی ۱۹و ۲۰و ۲۱و ۲۲و ۲۳و ۲۴ ی پووشپه‌ڕ
۸۸. ۱۹ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی له‌نجاوا
۸۹. ۱۹ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌یه‌ڵه
۹۰. ۱۹ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مووسک
۹۱. ۲۱‌ی پووشپه‌ڕ:پشت گه‌ڕه‌کی تازاوا
۹۲. ۲۱‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مووسک
۹۳. ۲۱‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی هه‌نجیران
۹۴. ۲۲‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر گۆڕستانی داسێران
۹۵. ۲۲‌ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مێرگه‌درێژ
۹۶. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مێرگه‌درێژ
۹۷. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ساوجی
۹۸. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی باشماخ
۹۹. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ده‌ره‌تفێ-۲جار
۱۰۰. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی نه‌چێ-۲جار
۱۰۱. ۲۳ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی کیکن
۱۰۲. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌یه‌ڵه
۱۰۳. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ده‌ره‌تفێ
۱۰۴. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:پشت گه‌ڕه‌کی داسێران
۱۰۵. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بایه‌وه
۱۰۶. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ساوجی
۱۰۷. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی کیکن
۱۰۸. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی نه‌چێ
۱۰۹. ۲۴ی پووشپه‌ڕ:ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مێرگه‌درێژ
هێرۆشیما و هه‌ڵه‌بجه‌یش وایان به‌سه‌ر هات!
ئاگره‌کان به‌رده‌وام زیاتر و زیاتر ده‌بێت، هه‌موو ده‌قه‌و سه‌عاتێک هه‌واڵی ئاگرێکی ماڵوێرانکه‌ری تازه‌مان پێده‌گات، ئه‌ندامانی دڵسۆزی ئه‌نجومه‌ن به‌وپه‌ڕی له خۆبردوویه‌وه ئاماده‌ی پاراستنی سروشتی نیشتمانه‌که‌مانن، خه‌ڵکانی تریش هه‌ندێ وه‌خت دێن به هانای به‌نگه‌وازه‌کانه‌وه، به‌ڵام به گشتیی به هۆی ڕێژه‌ی له ڕاده به‌ده‌ری ئاگره‌کان نه ئه‌نجومه‌ن و نه خه‌ڵک فریای کونتڕۆڵ و کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه ناکه‌ون.
ئاماری ئاگره‌کانی ڕۆژانی 15 ، 16 ، 17 و 18 ی پووشپه‌ڕ
73. 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی سێف خواروو
74. 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بێلوو
75. 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی سه‌ڵه‌سی
76. 15ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی چاوگ
77. 16ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی له‌نجاوا
78. 16ی پووشپه‌ڕ: کێفی قووچی سوڵتان
79. 16ی پووشپه‌ڕ: گاڕان
80. 17ی پووشپه‌ڕ: گه‌ڕه‌کی چوارباخ
81. 17ی پووشپه‌ڕ: کێفی ئیمام
82. 17ی پووشپه‌ڕ: گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌ریوان
83. 18ی پووشپه‌ڕ: ئاوایی بایه‌وه
84. 18ی پووشپه‌ڕ: گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌ریوان (3 جار)
85. 18ی پووشپه‌ڕ: کێفی ئیمام
86. 18ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه (بنار)
87. 18ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ده‌ره‌وه‌ران
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به هه‌موو خه‌ڵکی سروشت دۆستی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به له به‌رچاو گرتنی ڕێژه‌ی ئێجگار زۆری ئاوره‌کانی دارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، ئه‌ندامانی دڵسۆزی ئه‌نجومه‌ن خۆبه‌خشانه شه‌وو ڕۆژ خه‌ریکی کوژاندنه‌وه‌ی ئاوری دارستانه‌کانن و ئه‌نجومه‌ن له دابین کردنی خه‌رجه‌کانیدا له لایه‌ن هیچ ئۆرگان و ناوه‌ندێکه‌وه یارمه‌تی ماڵی ناکرێت، بۆیه له هه‌موو هاووڵاتیان داوا ئه‌که‌ین که به :
§ به‌شداری له کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کان له‌گه‌ل ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
§ به‌خشینی یارمه‌تی ماڵی
§ دابین کردنی ماشین بۆ ئازوگوێز کردنی هێزه‌کان و که‌ل و په‌لی پێویست
§ به‌خشینی سووته‌مه‌نی به ماشینه‌کان
§ ڕێنوێنی و ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له شوێنی ئاگره‌کان
یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بده‌ن
له پاراستنی سروشتی جوانی کوردستان.
لـیـسـتـی ئـاگـره‌کـــان
§ 13ی جۆزه‌ردان: پشت پادگان مه‌ریوان
§ 13ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی نیاوا (سه‌وڵاوا)
§ 13ی جۆزه‌ردان: ئاوایی سه‌روماڵی سه‌وڵاوا
§ 14ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌وڵاوا
§ 15ی جۆزه‌ردان: کانی چنار به‌یه‌ڵه
§ 15ی جۆزه‌ردان: ئاوایی ئاسنه‌وه
§ 15ی جۆزه‌ردان: سه‌وڵاوا
§ 16ی جۆزه‌ردان: ئاوایی به‌روه‌ڵا
§ 17ی جۆزه‌ردان: ئاوایی جه‌ژنیاوا
§ 17ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری گه‌ڕه‌کی کووره‌ی مووسه‌ویی مه‌ریوان
§ 18ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی دگاگا، سه‌وڵاوا
§ 19ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی نیاوا، سه‌وڵاوا
§ 19ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی به‌رقوڕوو، سنه
§ 21ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ڕه‌زاو
§ 21ی جۆزه‌ردان: سه‌یرانگای مه‌ڵاقووبی، شارۆچه‌ی جووجه سازی
§ 21ی جۆزه‌ردان: کێفه‌کانی ئاوایی سێف
§ 22ی جۆزه‌ردان: سه‌یرانگای مه‌ڵاقووبی، شارۆچه‌ی جووجه سازی
§ 22ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی به‌یه‌ڵه
§ 23ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی مڕانه
§ 23ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی له‌نجاوا
§ 23ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی بڵێر، سه‌وڵاوا
§ 23ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ده‌ل، سه‌وڵاوا
§ 23ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی مازی بن، سه‌وڵاوا
§ 24ی جۆزه‌ردان: ڕێگای مه‌رزیی قوڵقوڵه
§ 24ی جۆزه‌ردان: پشت گه‌ڕه‌کی چوارباخی مه‌ریوان
§ 25ی جۆزه‌ردان: کانی قووڵه‌جان به‌رامبه‌ر ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه
§ 25ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی دگاگا، سه‌وڵاوا
§ 26ی جۆزه‌ردان: قه‌ڵاجێ، سه‌وڵاوا
§ 26ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ری ئاوایی مێرگه درێژ
§ 26ی جۆزه‌ردان: کانی قووڵه‌جان به‌رامبه‌ر ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه
§ 26ی جۆزه‌ردان: پشت گه‌ڕه‌کی بلچه سووری مه‌ریوان
§ 26ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌رقه‌ڵا
§ 26ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی قه‌ڵاجێ، سه‌وڵاوا
§ 27ی جۆزه‌ردان: ناوچه‌ی پارێزراوی کۆساڵان
§ 27ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان
§ 28ی جۆزه‌ردان: پشت گه‌ڕه‌کی چوارباخی مه‌ریوان
§ 28ی جۆزه‌ردان: گۆڕستانی داسێران
§ 29ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی چاوگ
§ 29ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بالک
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ژیوار، سه‌وڵاوا
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی تازاوای قه‌ڵاجێ
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی گله
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی دگاگا
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی سه‌وڵاوا
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی باشماخ
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی جه‌ژنیاوا
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی چاوگ
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ڕه‌شه‌دێ
§ 30ی جۆزه‌ردان: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوڵه
§ 1ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی مووسک
§ 1ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی سێف خواروو
§ 3ی پووشپه‌ڕ: کووره‌ی مووسه‌وی مه‌ریوان
§ 5ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ساوجی
§ 9ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی له‌نجاوا
§ 9ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌رقوڕوو، سنه
§ 10ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر شاری کانی دینار
§ 13ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی کانی میران
§ 13ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بالک
§ 13ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی جه‌ژنیاوا
§ 13ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی وله‌ژێر
§ 13ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی بێلوو
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی باشماخ
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر پادگانی مه‌ریوان
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی به‌یه‌ڵه
§ 14ی پووشپه‌ڕ: گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌ریوان
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی ئۆیهه‌نگ، سنه
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ته‌په بازرگانی مه‌ریوان
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ده‌ورووبه‌ر ئاوایی کانی میران
§ 14ی پووشپه‌ڕ: پشت ئاوایی قوڵقوڵه
§ 14ی پووشپه‌ڕ: پشت گه‌ڕه‌کی کووره‌ی مووسه‌وی مه‌ریوان
§ 14ی پووشپه‌ڕ: ته‌په‌ی مووسک
ئاورێکی دۆزه‌خی له نیاوا
له ده‌ورووبه‌ری کاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه ئاگرێک له 17 کیلۆمتری شاری سه‌وڵاوا له نێوان دێهاته‌کانی به‌رقوڕوو، له‌نگه‌رێز، نگڵ و نیاوا به‌ربوه.
له یه‌که‌م ساته‌کانی گه‌یشتنی هه‌واڵی ئه‌و ئاگره تیمه‌کانی ئاگری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا خۆیان ئاماده کرد و یه‌که‌م تیمی ئاگر به خێرایی خۆی گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌که، ئه‌وان له گه‌ل کومیته‌ی ئاگری سه‌وڵاوا، کومیته‌ی ئاگری قه‌ڵاجێ و هه‌ر وه‌ها ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی سه‌وڵاواو دواتریش ئیداره‌ی ژینگه‌ی مه‌ریوان، که‌وتنه کۆنتڕۆڵ و کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره.
ئه‌ندامانی چیا باس له ترسناک بوونی ئاگره‌که ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به هۆی لێژ بوونی کێفه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگر زۆر سه‌خته‌و زۆر به خێرایی په‌ره ئه‌سێنێت، هه‌ر بۆیه تیمه‌کانی تری چیا بۆ یارمه‌تی ئه‌وان به‌ڕێکه‌وتن، به وته‌ی ئه‌ندامانی چیا تا ئێسته (11:30ی شه‌و) لانیکه‌م 60 هکتار له دارستانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه سووتاوه.
به بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ری ده‌رکردنی گۆڤاری چیا
له کوێوه بۆ کوێ
گوزارشێک له 24 ژماره‌ی چاپ کراوی دووحه‌فته‌نامه‌ی چیا
له دنیای ئه‌مڕۆدا ڕاگه‌یاندن، ئامرازی سه‌ره‌کی ناساندن و به‌ره‌و پێش بردنی هه‌ر جۆره هێڵێکی بیر کردنه‌وه‌ی تایبه‌ته.
ڕاگه‌یاندن زار و تریبوونی ده‌وڵه‌ته‌کان، حیزبه‌کان، ڕێکخراوه‌کان، ngo کان و ... هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤانه‌یه که ده‌یانه‌وێ جگه له خۆیان که‌سانی تریش گوێیان له ده‌نگیانه‌وه بێت. واته له دنیای ئه‌مڕۆدا بێ ڕاگه‌یاندن ده‌نگی مرۆڤه‌کان ته‌نیا تا به‌رده‌می خۆیان بڕ ده‌کات. مرۆڤێکیش که پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندن دا نه‌بێت له ڕاستیدا له دنیای ئه‌مڕۆدا ناژی.
به پێی ئه‌و باوه‌ڕه‌و هه‌ر به‌و مه‌به‌ستانه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له بیری کاناڵێکی ڕاگه‌یاندندا بوو، بۆیه به یارمه‌تی دۆستی نزیکی ئه‌نجومه‌ن، ده‌ست درایه دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕێک به ناو نیشانی؛ www.chya.org. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا تریبوونێک بوو له دنیای مه‌جازیدا، له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا دنیای ئینتێرنێت که‌له‌به‌رێکی ئێجگار به‌رچاوی له ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی پڕ کردوه‌ته‌وه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که به گشتی به‌رده‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی و له ناوچه‌ی ئێمه به تایبه‌ت زۆر که‌مه، ئه‌و ڕه‌وته زۆر به سستی ده‌چێته پێش. به‌شێکی زۆر له خوێنه‌ران له ڕێگه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کانیان ته‌له‌فزیۆنه‌وه زانیارییه پێویسته‌کانی خۆیان دابین ده‌که‌ن.
بۆیه ئه‌نجومه‌ن هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ست بکات به چاپ کردنی بڵاڤۆکێک. یه‌ک ساڵ له‌مه‌و پێش ئه‌و بیرۆکه‌یه هاته کرده‌وه. ژماره‌ی یه‌که‌می بڵاڤۆکێک به ناوی چیا چاپ کراو بڕیار درا که به شێوه‌ی دوو حه‌فته جارێک ده‌ربچێت. ژماره‌کانی 1 و 2 ته‌نیا 4 لاپه‌ڕه‌ی A4 بوو که بریتی بوو له وته‌ی سه‌ره‌تا، لاپه‌ڕه‌یه‌ک بۆ هه‌واڵ، چه‌ند وتارێکی کورت و لاپه‌ڕه‌ی ئاخریش ستوونێک تایبه‌ت به وته‌ی خه‌ڵک له ژێر ناوی ”پیام مردم“، ستوونێک بۆ شیعر که هه‌وڵ ئه‌درا زیاتر شێعری ژینگه‌و سروشت بێت. هه‌روه‌ها لای خوارووی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه کاریکاتۆرێکیشی تیا داده‌نرا. ژماره‌ی 3 ی کرایه 6 لاپه‌ڕه که له‌و ژماره‌یه‌دا وتوووێژێک پێکهات له‌گه‌ل شاره‌داری ئه‌و کاتی مه‌ریوان که پێشوازییه‌کی بێ وێنه‌ی لێ‌کرا.
به‌م شێوه‌یه چوارچێوه‌ی گشتیی بڵاڤۆکه‌که دیاری کرا. تا ژماره‌ی 15 هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڵاو ده‌بوه‌وه.
ژماره‌کانی 16 و 17 به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاوه، پێکه‌وه کرایه ژماره‌یه‌کی 12 لاپه‌ڕه‌یی و چاپ کرا. ئیتر له‌وه‌به‌دواوه به هۆی زۆر بوونی خوێنه‌ر و پێشوازی زۆری خه‌ڵک هه‌ندێ گۆڕانکاری هات به‌سه‌ر بڵاڤۆکه‌که‌دا. چیا له 6 لاپه‌ڕه‌وه کرایه 8 لاپه‌ڕه، داڕشتنی گرافیکی و ڕواڵه‌تیی نه‌ختێ ڕه‌نگ و بۆی گۆڤاری به خۆیه‌وه گرت. له ژماره‌ی 14 دا له لاپه‌ڕه‌ی ئاخردا ستوونێک دانرا بۆ ناساندنی ngo کان که هه‌ر جاره‌و ئه‌نجومه‌نیان ڕێکخراوه‌یه‌کی خه‌ڵکی تیا ده‌ناسرا.
له ژماره‌ی 19 دا لاپه‌ڕه‌یه‌ک (ل 7) ته‌رخان کرا بۆ مناڵان. له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا شیعر‌و چیرۆک و نووسینی تر یان نقاشی مناڵان چاپ ده‌کرا. له ڕێگه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌درا که‌لتووری ژینگه پارێزی و سروشت دۆستی بچێته ناو مناڵانه‌وه.
له ژماره‌ی 20 دا لاپه‌ڕه‌یه‌ک تایبه‌ت به ناساندنی گونده‌کان له ژێر ناوی ”ژینگه پارێزی له گونده‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان“ دانرا. له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا هه‌ر جاره‌و دێهاتێکی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان ده‌ناسراو گیر‌و گرفت و کێشه‌کانی ده‌خرایه ڕوو. ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ش له لایه‌ن گوند نشینه‌کانه‌وه پێشوازی باشی لێ‌کرا.
به‌م شێوه گه‌یشتینه ئه‌و چیایه‌ی که ئێستا ده‌یخوێننه‌وه.
ئێستا چیا له 107 دێهات بڵاو ده‌بێته‌وه، له هه‌موو ئیداره‌کانی ناو شار، ngo کان، زانکۆکان، پاساژه‌کان و دووکانه‌کانی مه‌سیره ئه‌سڵیه‌کانی بازاڕ بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌ر وه‌ها له ڕۆژنامه فرۆشیه‌کانیشدا به‌شێوه‌ی خۆرایی ده‌خرێته به‌رده‌ست هه‌مووان.
باس کردنی گیر‌و گرفته‌کانی تاک تاک ژماره‌کان و ته‌نانه‌ت لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ی چاپ کردنی ئه‌م 24 ژماره له توانای ئه‌م بابه‌ته‌دا نیه، ته‌نیا ئه‌توانین بڵێین ئه‌م 24 ژماره که هاتوه‌ته به‌ر ده‌ستان زیاتر له 24 هه‌زار جار و به 24هه‌زار شێوه‌ی جۆراوجۆر ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌تی وه‌ک گیروگرفتی ماڵی، کێشه‌ی یاسایی، بێ ئیمکاناتی و... به‌شێکی هه‌ره چکۆله‌ی ئه‌و کێشانه‌ن. به‌ڵام کاتێ کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌کانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بینین دڵگه‌رمتر له جاران درێژه به کاره‌که‌مان ده‌ده‌ین.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤۆکی چیا
"به نام آفريننده‌ي طبيعت"
بیانیه‌ي مشترک تشکلهای زیست محیطی استان کردستان در رابطه با آتش سوزی جنگلهای شهرستانهاي مریوان و سرو‌آباد
" بلوط با همه‌ي پایداریش دست به استغاثه برداشته و نفسش به شماره افتاده است!"
هموطنان گرامی ! همانگونه که اطلاع دارید در چند ساله‌ي اخیر سطح بسیار وسیعی از بهترین و بکرترین جنگلهای شهرستان های مریوان و سرو‌آباد به آتش کشیده شده و عملاً منجر به یک فاجعه‌ي زیست محیطی شده است. همچنين می‌دانیم هر درختی که میسوزد، تلاشي جدی برای جایگزین کردن آن صورت نمی‌گیرد. این به معنی نابودی طبیعت زیبا و منحصر به فرد مریوان و سرو‌آباد، نابودی گونه‌های نایاب گیاهی و جانوری، از بین رفتن منبع درآمد بسیاری از روستايیان، از بین رفتن تعادل زیستی و ... می باشد.
واقعاً مايه ي شگفتي است كه فقط در سه ماهه‌ي اخیر نزديك به 100 مورد آتش‌سوزی در جنگلهای مریوان و سرو‌آباد اتفاق افتاده است، به راستي این حجم از آتش‌سوزی در یک مقطع زمانی کوتاه هیچگاه در تاریخ منطقه سابقه نداشته است. مهار این فاجعه، فقط به همت جانفرسای اعضای انجمن سبز چیای مریوان ، دوستداران طبیعت و تعدادی پرسنل اداره‌ي منابع طبیعی مریوان و سرو‌آباد صورت گرفته و متاسفانه نهادهای مسئول دولتی در سطحی بسیار ناچیز ما را همراهی کرده‌اند.
زاگرس نشینان عزیز! ما که از اقتصاد فوق صنعتی قرن بیست و یکم فقط به توریسمش دل خوش کرده‌ایم و تنها به جنگلهای پای زرد کوه، دنا، دالاهو، شاهو،ميراجي، دالانپر و ... می نازیم، می طلبد که با حساسیت بیشتری این میراث گرانبها را پاس داشته و به نسلهای آینده بسپاریم.
ما تشکلهای زیست محیطی استان کردستان ضمن محکوم کردن این فاجعه‌ي زیست محیطی، از نهادهای مسئول خواستار :
1- تلاش جدی برای جلوگیری از آتش سوزي مجدد جنگل‌ها
2- تلاش برای پی‌گیری مصرانه‌ي علت آتش سوزیها
3- پیگرد قانونی و برخورد شدید با عاملان آتش سوزي جنگل‌ها.
4- تلاش جدی در مهار آتش‌سوزی جنگل با امکانات و وسایل پیشرفتهي اطفای حریق.
5- احیای مناطق جنگلی آتشگرفته.
6- تعیین گشتهای محیطبانی ثابت و سیار در مناطق جنگلی
هستيم.
يـــــــــادمان بــــــاشـــــد كـــــــه
بيابان ديگر احتياج به رييس حفاظت از جنگل ندارد.
1- انجمن سبز چياي مريوان
2- انجمن سبز اندیشان هوازو – دیواندره
3- انجمن زنان راه سبز – سنندج
4- جمعیت کردستان سبز – سنندج
5- پیشگامان توسعه کردستان
6- انجمن کاریزه - سراب قامیش
7- جمعیت دوستداران طبیعت ژین – سنندج
8- تشکل سبز گروس – بیجار
9- انجمن سبز بانه
در
حالي كه نگهداري از محيط‌زيست وظيفه ذاتي سازمان محيط‌زيست است رئيس
سازمان حفاظت محيط‌زيست كردستان مهار آتش‌سوزي‌هاي ايجاد شده در جنگل‌هاي
مريوان را وظيفه خود ندانست.
ئاور تێ به‌ردانی به‌ر له‌نجاوا
کاتژمێر 12:30ی ڕۆژی هه‌ینی 6ی خه‌رمانان هه‌واڵ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا که هه‌رده‌کانی به‌رامبه‌ر له‌نجاوا ئاگری تێ به‌ردراوه.
پاش که‌مێک ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئیکیپی دایه‌ره‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان و هه‌ندێ خه‌ڵکی ژینگه دۆست خۆیان گه‌یانده شوێنی ناوبراو.
دوو کێف به‌رامبه‌ر له‌نجاوا له چه‌ند شوێنی جیا جیاوه ئاگریر تێ به‌ردرابوو. ئه‌وه‌ی که دوو کێف و له هه‌ردوو کێفه‌که‌دا له چه‌ند شوێنی جیا جیاوه ئه‌گڕا ده‌یسه‌لماند که ئاوره‌که به ئه‌نقه‌ست به‌ردراوه. به هۆی زۆر بوونی پووش و په‌ڵاشی ناوچه‌که ئاوره‌که زۆر به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند ئاور کوژێنه‌ره‌کان به گشتیان نزیکه‌ی 50 که‌س ده‌بوون به‌ڵام دیسان هه‌ر نه‌یانده‌توانی به باشی کۆنتڕۆڵی بکه‌ن.
له دوای 3 کاتژمێر هه‌وڵ و ته‌قالای هه‌موو دڵسۆزانی ژینگه ئاوره‌که کۆننتڕۆڵ کرا به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئاکامدا نزیکه‌ی 20 هێکتار له دارستانه‌کانی ناوچه‌ی سووتاند.
شایانی باسه که ئه‌و شوێنه چونکه ڕێگای تایبه‌تی ماشینی هه‌بوو ئاته‌شنشانی به ئاسانی ده‌یتوانی بێته ئه‌وێ و ڕۆڵێکی به‌رچاوی ببێت. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌وان له‌وێدا بوو به‌ڵام به بیانووی خراپ بوونی ماشینه‌که‌وه هیچ کارێکیان نه‌کرد.



بۆ سووتانی دارێک
کێ له باره‌گای ویژدانیی مرۆڤایه‌تیدا
وه‌ڵامی هه‌یه؟
بێ ئامان ئاوری نه‌زانی جه‌سته‌ی سروشت و دارستانه‌کانی داوه‌ته به‌ر و ئه‌یسووتێنێت.
ئه‌مه بۆ چه‌ند ساڵێک ئه‌چێت دارستانه‌کانی مه‌ریوان له‌و په‌ڕی بێ به‌زه‌یی و بێ ویژ‌دانیدا دراونه‌ته به‌ر هێرشی ئاور تێ به‌ردان، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا کۆتایی مانگی گه‌لاوێژ زیاتر له 60 جێگا له دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ئاگری تێ به‌ردراوه‌و سووتێندراوه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا وێڕای ئیدانه کردنی ئه‌م تراژدیه دڵته‌زێنهداوا له هه‌موو خه‌ڵکی به ویژدان و دڵسۆزی سروشتی نیشتمان ده‌کات که به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه دزێوه خۆیان به به‌رپرسیار بزانن و له هه‌ر شوێنێک ئاورێکیان بینی له زووترین کاتدا هه‌ریه‌ک له جێگای خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات بۆ کوژاندنه‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌رتان ئاگادار بکه‌نه‌وه بۆ یارمه‌تی تاکوو ئاوری قه‌ڵاچۆ کردن چیتر سروشت و دارستانه‌کان که مایه‌ی ژیان و بژێوی و جوانیی وڵاته‌که‌مانه، نه‌خاته به‌ر مه‌ترسی له ناو بردن.
به مه‌به‌ستی دروست کردنی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به ژینگه، ڕۆژی 15ی گه‌لاوێژ، له سه‌ر بڕیاری خه‌ڵکی ئاوایی نێ و به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ده‌ست درایه پاک و خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوایی نێ له هه‌ر چه‌شنه ئه‌شغاڵێک.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته کاتژمێر 4:30ی دوانیوه‌ڕۆ به کۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی ژینگه هه‌ر له منداڵه‌وه تا گه‌وره له به‌رده‌م مزگه‌وتی ژوورووی ئاوایی ده‌ستی پێ‌کرد و به‌ره‌و مه‌یدانی ئه‌سڵی، به‌سه‌ر ڕاسته جاده‌ی ئاوایی و کۆڵانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری و به‌ره‌و ئاوایی "کانی سانان" و پاشان به گه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی گه‌وره‌ی ژوورووی ئاوایی درێژه‌ی هه‌بوو.
شایانی باسه هاوکات نووسراوه‌یه‌ک له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئه‌شغاڵ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن سه‌وزه‌وه بڵاو ئه‌کرایه‌وه.
له کۆتایی کاره‌که‌دا به‌ڕێز "ناجی کانی سانانی" مودیر عامڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، به‌ڕێوه‌چوونی ئاوه‌ها کارێکی به گه‌وره‌و پیرۆز وه‌سف کرد‌و ده‌ستخۆشی له هه‌موو خه‌ڵک کرد به تایبه‌ت مامۆستای ئاوایی که هانده‌ری خه‌ڵک بوو بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م کاره. هه‌روه‌ها کاک هادی به‌ڕێوه‌به‌ری شۆرای ئاوایی له وته‌یه‌کدا داوای به‌رده‌وام بوون و درێژه دانی ئه‌م چه‌شنه کارانه‌ی کرد و هه‌روه‌ها په‌نجه‌ی خسته سه‌ر هه‌ندێک له گرفته‌کانی ئاوایی که ئاسانکاریه بۆ پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگه.
کاتژمێر 7ی ئێواره به ده‌سکه‌وتێکی باشه‌وه ڕێوڕه‌سمه‌که کۆتایی پێ هات.
کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٤ی گەلاوێژ بە ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕاگەیاندرا کە دارستانەکانی پشت مێرگەدرێژ ئاگری تێ بەربووە. ھەر بۆیە بە خێرایی چەند دۆستێکی ئەنجومەن لە ناو شارەوە بەرەو مێرگەدرێژ ڕێکەوتن. جێی خۆشحاڵیە کە مەلای ئاواییی مێرگە درێژ بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە مزگەوتا بانگەوازی کردبوو، ھەر بۆیە زیاتر لە ٣٠ کەس لە خەڵکی ئاوایی ھاتبوون و ھەروەھا دایەرەی سەرچاوە سروشتییەکان بە ئەکیپێکەوە خۆی گەیاندە ئەوێ. پاش ماوەیەک ئەکیپی ئاگر کوژاندنەوەی چیا لە جووجەسازی ھاتن بە ھانایانەوە. بە ھۆی زۆر بوونی ئاگرەکەوە ھەموو ئەوانە تا کاتژمێری ٦ی بەیانی خەریکی کوژاندنەوە و ئاگربڕ کردنی بوون و لە ئاکامیشدا زیاتر لە ١٠ھێکتار لە چڕترین دارستانەکانی ناوچە لە ناو چوو.
لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی پشت پادگان لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ کە نزیکەی ٣ کاتژمێر کاتی برد، یەکێک لە ئەندامانی چیا بە ناوی «عەلی پەرویزی» لە کاتی ئاور کوژاندنەوەدا بریندار بوو. ناوبراو بە خێرایی برایە نەخۆشخانە و تیمار کرا. بە خۆشحاڵیەوە پاش چەند ڕۆژ چاک بووەو و گەڕایەوە بۆ ناو دۆستانی ئەنجومەن.
گزارشی از آتش‌سوزی بایوه
مورخ 17 مرداد سال جاری در پي اطلاع انجمن سبز چيا، از آتش‌سوزي واقع در جنگل‌ها و باغهاي روبرروي پاسگاه مرزي نزديك روستاي بايوه اعضاي اين انجمن خود را به محل حادثه رسانده و پس از تلاش فراوان و خطرات ناشي از وجود مين در منطقه توانستند آتش را مهار نمايند. شايان ذكر است اين آتش سوزي خسارات زيادي را به باغهاي به ثمر رسيده مردم رساند و نگراني و ناراحتي باغداران منطقه را به همراه داشت. اين حادثه حدوود 15 هكتار از جنگل‌هاي بكر و باغهاي اطراف را طعمه حريق ساخت.
گزارش آتش سوزي درتف
مورخ 18/5/88 آتش سوزي بسيار وسيعي جنگل هاي پشت روستاي دهرهتفي را دربرگرفت. در ساعت 30/8 صبح، به محض اطلاع انجمن سبز چيا، اين انجمن با دوستان خود در روستاهاي نزديك به محل حادثه تماس گرفته و آنها نيز بلافاصله به محل آتش سوزي رفته و اقدام به خاموش كردن آن نمودند اما به علت وسعت منطقه‌ي آتش در ساعت 3 بعدازظهر دوستاني كه مشغول اطفاي حريق بودند، درخواست كمك نمودند و در ساعت 3 بعد از ظهر اكيپي ديگر از اعضاي انجمن و دستداران طبيعت به همراه اكيپي از اداره‌ي منابع طبيعي به محل عازم شدند و پس از حدود 9 ساعت موفق به مهار آتش شدند. در اين آتش سوزي متاسفانه حدود بيش از 10 هكتار از زيباترين جنگل‌هاي حاشيهي تالاب زريبار نابود شد.
"ئه‌و ئاسمانه بۆ خنکاوه؟! ئه‌م زه‌مینه بۆ نه‌زۆکه؟!"
ئه‌مین عه‌زیزی
به داخه‌وه "مه‌ریوان"، یه‌کێ له‌و ناوچانه‌یه که کێشه و گیر و گرفته‌کانی به‌رده‌وام له زیاد بوون دایه و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ناکرێت. به تایبه‌ت به هۆی سنووری بوونی ناوچه‌که، و یا هه‌ر هۆیه‌کی نادیاری دیکه، له پشت چاویلکه‌یه‌کی گوماناویه‌وه سه‌یری ده‌کرێت و، پێکهاته‌ی دانیشتوانیشی له ره‌وتێکی سروشتی‌دا نه‌گرساوه‌ته‌وه. ئه‌مه، سه‌ره‌ڕای به‌ر به‌ست بوونی بۆ گه‌شه‌ی هه‌مه لایه‌نه، نه‌ریتێکی پڕ قه‌یرانی به سه‌ر ئه‌م ناوچه‌دا سه‌پاندووه و سه‌قامگیریی فه‌رهه‌نگێکی شارستانی، به‌رانبه‌ر به سروشت و ژینگه دوا خستووه و، کێشه ژینگه‌ییه‌کانی مه‌ریوانی تا راده‌یه‌کی زۆر قه‌یراناوی و ئاڵۆز کردووه و بووه‌ته هۆی ئازار و ره‌نج و ناهومێدی خه‌ڵک به گشتی و، دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی به تایبه‌تی. با، سه‌رنج و رامانێکی زۆر کورت
بده‌ینه ته‌نیا، "دوو" له‌و کێشانه، که "مشت نموونه‌ی خه‌رواره". تا بیر هێنانه‌وه و هوشیاری و هه‌نگاوێک بێت، به‌ره‌و ئاشت بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی ژینگه خۆشه‌ویسته‌که‌مان.
یه‌که‌م؛ که‌س ناتوانێت حاشا له‌وه بکات که "مه‌ریوان"، خاوه‌ن سروشتێکی رازاوه و دیمه‌نێکی دڵڕفێنه و، وڵاتێکی شاخاوی و پڕ دارستان و سه‌ر سه‌وزه؛ به‌ڵام، ئاخۆ له به‌ر چی ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه ئه‌و چیا و دارستانانه‌ی، که‌وتووه به‌ر ئاوری رق و نفره‌تی ناحه‌زانی ئه‌م سروشته به‌هه‌شتیه و، به رۆژی رۆشنا، له به‌رچاو ئه‌و هه‌موو عاله‌مه، ئه‌و زێڕه سه‌وزانه‌ی وڵاتمان ده‌بن به خۆڵه‌مێش؟! به تایبه‌ت له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا رۆژ نییه له چه‌ند لاوه کڵپه‌ی ئه‌و ئاگره نغرۆ به‌رز نه‌بێته‌وه. هه‌ر چه‌ند یه‌کێ له هۆکانی سووتانی ئه‌و هه‌موو دارستانه ده‌توانێت، به ڕێکه‌وت یا سروشتی بێت. به هه‌ر هۆیه‌که‌وه، ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، یه‌ک له‌و کێشه و گرفتانه‌یه که داهاتووی ناوچه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و دیاره ئه‌گه‌ر چاره‌یه‌کی بۆ نه‌کرێت، گۆڕانی که‌ش و هه‌وا و وشکه‌ساڵی و قات و قڕی و هه‌زار ده‌رد و به‌ڵای نه‌خوازراوی دیکه‌ی به دواوه‌یه. ئه‌مه به ڕاستی خه‌سارێکی گه‌وره‌ی ژینگه‌ییه که داهاتووی ژیانی شارنشین و گوند نشینی مه‌ریوانی خستوه‌ته ژێر سێبه‌ری نگریسی خۆی. دووهه‌م؛ مه‌ریوان "زرێبار"ێکیشی هه‌یه که حه‌یف و سه‌د مه‌خابن، له هه‌ر وڵات و ناوچه‌یه‌کی دیکه‌دا بووایێ، کورد وته‌نی؛ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته "نانیان له ناو رۆندا بوو". زرێبارێک له‌ئامیزی ده‌یان کێوی سه‌ربه‌رزی چڕ و دارستانی، به ئاوێکی زوڵاڵه‌وه، که هوڵمه سێحراوییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رسه‌وزی و فێنکی ده‌به‌خشێته ناوچه. به‌ڵام چ قۆماوه که ئێستا ئه‌و به‌حره به‌هه‌شتییه بووه به وه‌باڵی گه‌رده‌نمان و به سه‌ر ده‌ستمانه‌وه ماوه‌ته‌وه؟ بۆ له‌و هه‌موو جوانی و خێر و به‌ره‌که‌ته، ته‌نیا زه‌لکاوێک ماوه‌ته‌وه که ئه‌ویش بووه‌ته ژینگه‌ی میشووله پیس و گه‌زه‌نده‌کان؟!!.
ئاگر تێبه‌ردانی دارستانه‌کان تا بێ زیاتر ده‌بێت
29 ی پووشپه‌ڕ: پشت زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان.
30 ی پووشپه‌ڕ: لای کانی به‌رقه‌ڵا.
31 ی پووشپه‌ڕ: نزیک ئاوایی به‌یه‌ڵه.
3ی گه‌لاوێژ: لای سێڕای نێ.
3ی گه‌لاوێژ: نێوان ئاواییه‌کانی سه‌ڵه‌سی و حه‌سه‌ن ئاوڵه.
3ی گه‌لاوێژ: نزیک ئاوایی قوڵقوڵه.
3ی گه‌لاوێژ: تازاوا.
4ی گه‌لاوێژ: پشت ئاوایی بایه‌وه.
7ی گه‌لاوێژ: پشت بندۆڵی هه‌ورامان.
9ی گلاوێژ: شوێنی پارکی 14 هێکتاری مه‌ریوان و نزیک گردی کهڵینکهوهی مه‌ریوان، ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕامان بوو، سووتانی هاوکاتی هه‌ردوو جێگا بوو که به زۆریش ئه‌سووتا.
11ی گه‌لاوێژ: ده‌ور و به‌ر ئاوایی مووسک .
ڕاپۆرتێک له ئاوره‌که‌ی سه‌ڵه‌سی
رۆژی 88/5/3 ئه‌نجومه‌نی سه‌وز ئاگادار کرایه‌وه که ئاگرێک له سەر جادەی سەڵەسی به‌ر بۆه، بۆیه دۆستانی چیا به زووترین کات خۆیان گه‌یانده ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ژینگه پارێزدا ده‌ست به کار بوون بۆ کوژاندنه‌وه‌ی.جێی سەرنجە کە لەم جیگایە تەقینەوەی تەقەمەنی کۆن بە ھۆی ئاورەکە ھێندێک کاری کورژاندنوەی خستە دواوە. شایانی باسە کە تیمی ئاگر کورژاندنەوەی ئیدارەی سەرچاوە سروشتێکانی مەریوان و ئیدارەی بەرگری لە ئاوری مەریوان(ئاتەش نیشانی) لە کورژاندنەوەی ئەم ئاگرە ڕۆڵی بەر چاویان ھەبوو. بە داخه‌وە ئەم ئاگر تێبەردانە نزیک چوار ھێکتار لە چڕترین دارستانەکانی دەوروبەری شاری سووتان.
ڕاپۆرتێک له ئاوره‌که‌ی قوڵقوڵه
کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی 3ی گه‌لاوێژ کاتێ هێشتا ئاوره‌که‌ی سه‌ڵه‌سی نه‌کوژابوۆ، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئاگادار کرایه‌وه که ئاگرێکیتر له دارستانه‌کانی نێوان خاو و قوڵقوڵه به‌ر بوه. پاش ته‌واو بوونی ئاگره‌که‌ی سه‌ڵه‌سی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به‌ره‌و قوڵقوڵه به‌ڕێ که‌وتن.
بە ھۆی زۆری و بەر فراوانی ئاورەکە دۆستان و خەڵکی ئاواییەکانی دەرەوەران، کیکن، میرئاوا و ئێنگیجە ئاگادارکران و بۆ یارمەتی خۆیان گەیاندە ئاورەکە. لە ھەمان کاتدا خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەری ئاورەکە وەکوو ساوجی و قۆڵقۆڵە خەریک بەرگری پەرەسەندنی ئاورەکە بوون بە دواوی گەیشتنی دۆستان و تیمی ئاگر کورژاندنەوەی دایەرەی سەرچاوە سروشتیەکانی مەریوان دوای 3 کاتژمێر بەری پێ گیرا.خه‌ساری پێ گەیشتوو بەم شوێنە نزیک 6 ھێکتار بوو.
کێ بیستوویه
گڕی ده‌ریا،
بسکی هه‌تاو بسووتێنێ.
بێ برووسکه،
هه‌ور بگرمێنێ
زه‌وی شه‌ق با،
گوڵ خه‌نده‌ران هه‌ڵ پرووسقێ.
به‌م چاوانه‌م
ده‌ریام بینی
بسکی خۆری هه‌ڵ پڕووزاند،
هه‌ورم بینی
بێ برووسکه
دائه‌باری،
مانگم بینی
کز ئه‌سووتا،
گوڵم بینی
له به‌هاردا هه‌ڵ پروسقا!!
**************** ئه‌رسه‌لان.ع
هه‌موو مرۆڤێک ئه‌وه ده‌زانێت که سیگار کێشان، نه‌ک هه‌ر بۆ ته‌ندرووستی خۆی زیانمه‌نده، به‌ڵکوو له باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه،گه‌لێک کێشه درووست ده‌کات. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سیگار ناکێشن، له وانه‌ی که له ته‌نیشت ئه‌واندا سیگار ده‌کێشن بێزارن. زۆربه‌ی سیگار کێشه‌کانیش به هۆی ئه‌و کاره‌ی خۆیانه‌وه هه‌ست به گوناهباری ده‌که‌ن. ئه‌وان باش ده‌زانن به‌و کاره‌یان خه‌ڵکێکی زۆر له خۆیان زیز و بێزار ده‌که‌ن. وێده‌چێ له‌و کاته‌دا هه‌ستیان بۆ دوور که‌وتنه‌وه له سیگار ببزوێت.
پێویست بوونی هندێ شت وا ئه‌کات که بوونی مڵک دیاری بکرێت. جا بۆیه زۆربه‌ی جانه‌وه‌ران به تایبه‌ت چوارپێ یان، په‌له‌وه‌ران، ماسیه‌کان، ناوچه‌یه‌ک بۆ خۆیان دیاری ئه‌که‌ن و له ناوه‌راستی ناوچه‌که‌دا نیشته جێ ئه‌بن. نموونه‌یه‌کی به‌رچاو که هه‌موو که‌س ئه‌توانێت سه‌رنجی بات و به ئاسانی ببینرێت، دیاری کردنی به‌شه مڵکه له لایه‌ن سه‌گه‌وه. له ده‌ور و به‌ری شوێنی نیشته جێ بوونی دا، سه‌گ به گۆشه و که‌ناری شوێنه‌که‌دا هه‌ڵ ئه‌میزێت و به‌م جۆره بۆنی تایبه‌تی خۆی به ده‌وری به‌شه مڵکی دا ئه‌پاشێت و سنوورێک بۆ حه‌ریفانی دیاری ئه‌کات که بۆن کردن و پۆزه خشاندنی سه‌گه‌کان به سه‌ر زه‌وی دا بۆ ئاگادار بوون له‌م سنووره‌یه که خۆ بپارێزن له چوونه ناو ئه‌م حه‌ریمه‌وه تا وه‌کوو تووشی ده‌ردی سه‌ری نه‌بن و ئه‌گه‌ر حه‌ریفێک له‌م سنووره ترازا، ئه‌وا بێ شک حه‌ق به ساحێب مڵکه و به گرژ بوونه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ حاڵی کردنی به‌رانبه‌ر هه‌ڵ ئه‌گرێت.
ده‌روونناسی جانه‌وه‌ران: ر.شووه‌ن
وه‌رگێڕان بۆ کۆردی: چیا
پس از بحث و بررسی های فراوان در انجمن سبز چیا بر روی مسایل و مشکلات زریبار با عدهایی از افراد صاحب نظر، به این نتیجه رسیدیم که کمیته ایی تخصصی تشکیل گردد که فقط مسایل و مشکلات مربوط به زریبار را پی‌گیری و مطالعه نماید، بنابراین کمیته ایی به نام کمیته ی ((ئاژین )) "با محوریت معرفی زریبار و چالشهای پیش روی آن " تشکیل گردید.
ئاژین کمیتهایی از انجمن سبز چیا، صدای قلب تپنده نگین زیبای شه‌رمان است. این کمیته با مشارکت عده ایی از فعالین زیست محیطی با حس مسئولیت پذیری و همکاری سایر NGO های دیگر از جمله:کانون سلامت ژین، انجمن پیشگیری از اعتیاد(ژیانه‌وه)، کانون فرهنگی (ڤه‌ژین)، جامعه ی کردهای مقیم مرکز تشکیل شده که فقط بر روی مسایل مربوط به زریبار کار می کند. این کمیته شامل بخش‌های جداگانه ایی است که هرکدام در زمینه های کاری خود انجام وظیفه می کنند. کمیته ی اجرایی، از نماینده NGO ها، دانشجویان مربوط به محیط زیست و فعالین محیط زیست تشکیل شده که اصلی ترین قسمت ئاژین است و شامل کارگروههای زیر می باشد:
هسته تخصصی، کارگروه اداری، کارگروه مالی، کارگروه هنری، کارگروه تدارکات و وب سایت. هستهی تخصصی مهمترین کارگروه کمیته اجرایی ئاژین می باشد که از افراد متخصص برمسائل و مشکلات زریبار تشکیل شده و به صورت تخصصی بر روی زریبار تحقیق می کنند و نتایج گزارشات خود را به کمیته اجرایی تحویل می دهند، هرکدام از کارگروههای دیگر در حیطه کاری خود به فعالیت می پردازند. ئاژین امیدوار است با همیاری دوستانش بتواند با قدمهایی هرچند کوتاه اما محکم از مشکلات این نگین خدادادی کم کرده و دین خود را به تمام زیبایهایی که در اختیارمان نهاده ادا کند و از تمامی افرادی که به نحوی احساس می کنند می توانند در هرکدام از کارگروه های کمیته ئاژین همکاری نمایند ،استقبال نموده و دستشان را به گرمی می فشاریم.
سایت کمیته ئاژین: http://zrebar.info/
- سدسازي جهت تامين آب كشاورزي و پرورش ماهي در دوران سازندگي كه باعث از بين رفتن ماهي هاي بومي در ياچه شده كه در فصول تخم گذاري از داخل تالاب به رودخانه ها مي رفتند.
- انحراف سد قزلچه سو به داخل تالاب زريبار.
- تعدد مديريت تالاب زريبار (محيط زيست ، شهرداري، سازمان جهانگردي)
- ورود فضولات انساني و حيواني از روستاهاي همجوار.
- استفاده از كود هاي شيميايي و سم كشاورزي در زمينها و ريزش آنها در فصول باراني به داخل تالاب كه باعث مرگ آبزيان مي شود.
- تخريب رو به گسترش جنگل هاي اطراف تالاب و زمينه سازي براي ريزش رسوبات در فصول باراني.
- وجود قايقهاي تفريحي متعدد در سطح تالاب كه باعث عدم تخم گذاري پرندگان حاشيه تالاب و تاثير آن در تغيير اكوسيستم تالاب.
- شكار بي رويه پرندگان و جانوران بومي و مهاجر تالاب كه عامل تسفيه آب تالاب مي باشند.
- ريختن بچه ماهي فراوان توسط محيط زيست به تالاب بدون در نظر گرفتن ميزان اكسيژن موجود درآب و ظرفيت تالاب.
- تعدد چاه هاي عميق و نيمه عميق در اطراف تالاب.
- افزايش حجم آب پشت سد تالاب و سنگيني آن بر چشمه هاي متعدد كف تالاب.
- عدم رعايت مسايل بهداشتي از سوي مردم در اطراف تالاب.
|
|